نەفرەت لە جەنگ

 

پارێزەر – لوقمان مستەفا

وێڕای ئەوەی کە جەنگ مێژوویەکی دور و درێژی هەیە، بەڵام شارەزایانی بواری زانستی جەنگ نەیانتوانیوە بگەنە پێناسەیەکی گشتگیر، بۆیە لەڕوی پێناسەکردنەوە وەک زۆرینەی بابەتەکانی تری زانستەسیاسیەکان ، خاوەنی پێناسەیەکی دیاری کراو نیە ،بۆیە چەندین پێناسەی جۆرا و جۆری هەیە، کەسادەترین پێناسەیان :

کە دەوترێت جەنگ بە شێوەیەکی گشتی بریتیە لەشەڕێک کە درووستکەری خودی مرۆڤە کە لەنێوان دوودەوڵەتدا، یان دوو بەرەدا ڕودەدات و هەندێک جاردرێژخایەنە هەندێک جاریش ماوەکورتە. یالەبەرژەوەندی و زەرەرمەندی ھەردوولا  کۆتایی دێتیاخود بە سەرکەوتنی یەکێکیان کۆتایی دێت.

گومانی تێدانیە کەرەستەی ھەرجەنگێک مرۆڤەکانندەبنە سوتەمەنی جەنگەکە،لەجەنگدا ھەرچی کارینامرۆڤانەیە ئەنجام دەدرێت، ئەوەی باس لە مافیمرۆڤ و یاساکانی جەنگ  دەکرێت بە کردارەکی یەکپوڵی قەڵب ناکات

چی درۆیەکی گەورەیە.! کە دەڵێن بەپێی یاسا ژیانیمرۆڤ لەھەرچرکەیەک لە چركەكانی سەرەتای بوونەوەهەتا مردن پارێزراوە، هەروەها ئەندامەكانی لاشەشیبەهەمانشێوە، چونكە هەر دەستدرێژیكردنە سەرێكی،واتا پەكخستنی ژیانی هەمەكی یا هەندەكی ‌ (جزئیاأو كلیا )مرۆڤ، وە دەستدرێژیەكە هەرچۆنێك بێت لەلایەن یاساوە بە تاوان دادەنرێت . جا كارەكە ببێتەهۆی لەناودانی ژیان، برینداری یا كاریگەریەكی خراپبەجێ بێڵێت، بە ویست یا بێویست ئەنجام درابێت،ئەمە ئەگەر ئەوەش بزانرێت مافی ژیان سەلامەتیلاشەیی و مەعنەوی، باش مامەڵەكردن و بەكارنەهێنانیتوندوتیژی دژی مرۆڤ دەگرێتەوە، هەروەها تاڵاننەكردن، دەست نەبردن بۆ ناموس، دین، بیروباوەڕ وكەلەپوری مرۆڤ و ستەم لێنەكردن و نەترساندنیاندەگرێتەوە.

لە دەرەنجامەكانی زیاد گرنگیدان بەو مافە،دامەزراندنی لقێكی نێونەتەوەیی مافەكانی مرۆڤە، كەلە لێكۆڵینەوەی گشت مافەكانی مرۆڤ لە كاتیئاشتیدا تایبەتمەندە، زۆرێك لە بەڵگەنامە، ئاگاداری ورێكەوتننامە كە پێ لەسەر پاراستنی مافی ژیان بۆهەمووان دادەگرن، دەركراون، كە گرنگترینیان مادەیسێیەمی جاڕنامەی جیهانیی مافەكانی مرۆڤی ساڵی(1948)ە كە تیایدا هاتووە: “هەموو كەس مافی ژیان،ئازادی و سەلامەتی كەسیی هەیەهەروەها مادەیپێنجەمی هەمان جاڕنامە دەڵێت: ” نابێت هیچ كەسدووچاری ئەشكەنجە، سزا یا مامەڵەی توند یا دڕندانەو كەرامەت ڕوشێن ببێتەوە

هەروا لە بڕگەی یەكەمی پەیمانی نێودەوڵەتیی تایبەت بەمافە مەدەنی و سیاسیەكانی ساڵی (1966ز)دا ئەوەدووپات كراوەتەوە: “مافی سروشتی هەموو كەسێكەبژی یاساش ئەو مافەی بۆ بپارێزێت، نابێتبەشێوەیەكی هەڕەمەكی، هیچ تاكێك لە ژیان بێبەشبكرێت

هەروەها دووبارە چەندان پەیماننامە و ڕێكەوتنیناوچەیی و هەرێمیی مافەكانی مرۆڤ هەن كەپاراستنی مافی ژیان بەتوندی دەسەپێنن، لەوانە بەندیسێیەمی پەیماننامەی عەرەبیی مافەكانی مرۆڤیساڵی (1945ز)، مادەی چوارەمی پەیماننامەیئەفەریقایی بۆ مافەكانی مرۆڤ و گەلان ساڵی(1979ز)، بەشی یەكەمی بڕكەی یەكەم لە مادەیدووەمی ڕێكەوتنی ئەوروپایی مافەكانی مرۆڤ ساڵی(1950ز)، جاڕنامەی ئەمەریكایی ماف و ئەركەكانیمرۆڤی دەرچوو لەلایەن ڕێكخراوی وڵاتانیئەمەریكیایی بە بڕیاری ژمارە (30)  لە مادەی یەكەمیكۆنگرەی نۆیەمی وڵاتانی ئەمەریكایی ساڵی(1948ز)، تێكڕا هەموو ئەو مادانەش دووپاتی بێبەشنەكردنی هیچ مرۆڤێك لە ژیان بەشێوەیەكی بێسەروبەرەیی دەكەنەوە، هەروا ئەوەش تۆخ دەكەنەوە كەنابێت هیچ كەس دووچاری ئەشكەنجە، سزا یامامەڵەی توند یا دڕندانە و كەرامەت ڕوشێن ببێتەوە.!

ئەمانە ھەمووی یاساگەلەێکی جوانن، بەڵام مەخابنھەر لەگەڵ ھەڵگیرسانی جەنگدا ھەر ھەموی پێچەوانەدەبێتەوە و دەبنە مورەکەبی سەرکازێکی رەشەوەکراو.!

ئای لەو گەوجاندنەی دونیای سەرمایەداری.! چۆنیاساکان بەباڵای حەزوو ئارەوەکانی خۆیان دەدورن.!

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا