هۆنۆر کاتژمێرێکی نوێ دروست دەکات

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای هۆنۆر کاتژمێرێکی زیرەکی ڕاگەیاند، کە بەشێوەیەکی پێشکەوتوو دروستیکردووە تا ڕکابەرێکی بەهێزی کاتژمێرەکانی سامسۆنگ و هواوی بێت کە لەساڵی 2022دا ڕادەگەیەنرێن.

کاتژمێری هۆنۆر ۆچ جی ئێس3 دوووریەکەی(45.9/45.9/10.5) ملیمە، کێشەکەی 44 گرامە، شاشەکەی لەجۆری ئەمۆلیدە بەقەبارەی 1.43 ئینج و دیقەی پیشاندانی466/466 پێکسڵ، تێکڕای ڕووناکیەکەی 326 مۆمە.

بەسیستمی پڕۆپرایەتی ئۆ ئێس کاردەکات، ڕامەکەی یەک گێگابایتە، میمۆریەکەی چوار گێگابایتە، سیستمی جی پی ئێس و بەرنامەی تایبەت بە پێوانەکردنی لێدانی دڵ و تێکڕای ئۆکسجینی جەستەی تێدایە، بەرنامەی تایبەتی بە زانینی چالاکی وەرزشی و ڕۆژانە هەیە، خێرای پاتریەکەی 541 میلی ئەمپێرە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا