گەورەترین ئاڵا لە وڵاتێکی عەرەبی بەرزکرایەوە

پۆڵەتیک پرێس

ئەمڕۆ شەممە کوەیت ژمارەیەکی لە کتێبی گینس بۆ ژمارەی پێوانەیی تۆمارکرد بەبەرزکردنەوەی گەورەترین ئاڵای وڵاتەکەی لە لوتکەی شاخێک لەنیشتیمانی عەرەبی.

ئاڵەکە 2742 مەتر چوارگۆشەیە لەگەڵ ئاهەنگەکانی ڕۆژی نەتەوەیی وڵاتەکە لە لوتکەی “شاخی شەمس”ی عومان لە بەرزی3028 مەتر لەڕووی دەریاوە بەرزکرایەوە، فواد کابازارد سەرۆکی تیمی خۆبەخشی کوەیت بە “کونا”ی ڕاگەیاند ژمارەی پێوانەیی بۆ بەرزکردنەوەی گەورەترین ئاڵا لە لوتکەی چیایەکدا پۆلێنکردنێکی نوێیە و بەناوی کوەیتەوە لە “کتێبی گینسدا” تۆمارکراوە.

ئاماژەی بەوەشکرد ئەم سەرکەوتنە دەستکەوتێکی گەورەیە بۆ کوەیت و لە کۆڕە نێودەوڵەتییەکاندا ناوی بەرزدەکاتەوە، هەروەها ئەم کارە دەبێتە هۆی دروستبوونی چەندین پەیوەندی برایانە لەگەڵ شانشینی عومان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا