پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ژمارەیەک بەرپرسی ئۆکرانی دەڵێن، “هێزەکانی ڕوسیا چوونەتە کیێڤی پایتەختی ئۆکرانیاوە”.
پێشتریش سوپای ئۆکرانیا ئاشکرایکرد، هێزەکانی ڕوسیا لە خۆرهەڵات و باکوری خۆرهەڵاتەوە لە کیێڤی پایتەخت نزیکبوونەتەوە.
هەر ئەمڕۆش وەزارەتی بەرگری ڕوسیا ڕایگەیاند، 118 بنکەی ژێرخانی سەربازی ئۆکرانیایان لەناوبردووە و شەڕەکە گەیشتووەتە باکووری کیێڤ.
لە بەرەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممەوە ڕوسیا بەردەوامە لە بۆردومانکردنی ئۆکرانیا و تا ئێستاش چەندین ناوچەی ئەو وڵاتەی کۆنتڕۆڵکردووە، شەوی پێنجشەمەش ناوچەی وێستگەی ئەتۆمی چێرنۆبڵی کۆنتڕۆڵکرد.