پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وەزارەتی کارەبای هەرێم ڕایگەیاند، لە سەرەتای مانگی ئادارەوە پێوەری زیرەکی کارەبا دەکرێتە 40 ئەمپێر.
لە ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی کارەبادا کامیل قەزاز، بریکاری وەزارەتی کارەبا و سەرپەرشتیاری پرۆژەی پێوەری زیرەک رایگەیاند، لە سەرەتای مانگی ئادارەوە، پێوەری زیرەکی کارەبا دەکرێتە 40 ئەمپێر.
ئەوەش هاتووە، لە سەرەتای زستان، بەهۆی بەرزبوونەوەی خواست لەسەر کارەبا، بە مەبەستی دادپەروەری لە پێدانی کارەبا بە هاووڵاتیان و پاراستنی محاویلەکان لە سوتان و پێشگرتن لە ئۆڤەرلۆد بوونی وێستگەکانی کارەبا، پێوەری زیرەک بۆ 30 ئەمپێر کەم کرایەوە.