تایبەتمەندیەکانی ئایفۆن14 پڕۆ ماکس

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای ئەپڵ لە سەرکەوتنەکانی بەردەوامە و لەمساڵدا چەند نموونەیەکی جیاواز لە ئایفۆن14 بەتایبەتمەندی پێشکەوتوو دروست دەکات لەناویاندا مۆبایلی ئایفۆن14 پڕۆ ماکسە چاوەڕوان دەکرێت یەکێک بێت لەباشترین مۆبایلە زیرەکەکان.

مۆبایلی ئایفۆن14 پڕۆ ماکس کێشەکەی 237 گرامە، شاشەکەی لەجۆری سوپەر ڕێتنا ئێکس دی ئاڕ ئۆلیدە بەقەبارەی 6.7 ئینج و دیقەی پیشاندانی2778/1248 پێکسڵ و شەپۆلی 120 هێرتز، تێکڕای ڕووناکیەکەی 1000 مۆمە.

مۆبایلەکە سێ کامێرای سەرەکی بەدیقەی(48+12+12) مێگاپێکسڵە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی 12مێگاپێکسڵە، ڕامەکەی هەشی گێگابایتە، میمۆریەکەی سێ جۆرە 128، 256 یان 512 گێگابایتە، چارەسەرکەری ئەپڵ ئێم وەنی تێدابەکارهاتووە، بەسیستمی ئای ئۆ ئێس16 کاردەکات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا