میك فیرارییەكەی باوكی لێدەخوڕێت

پۆڵەتیك: سپۆڕت
تیمی فیراری ئیتاڵی ئاهەنگی 1000 بەشداری كردنی لە پێشبڕكێكانی فۆڕمولا وەن دەكاتەوە لە سەر گۆڕەپانی مۆجیلۆ لە ڕۆژی یەك شەممەی داهاتوو.

پێگەی ڕەسمی تیمی فیراری ئیتاڵی هەواڵی ئاهەنگ گێڕانەكەی بڵاو كردەوە لە ڕۆژی یەك شەممەی داهاتوودا كە بەشداری ژمارە 1000 ی كۆمپانیا مێژوویی و گەورەكە دەبێت لە مێژووی فۆڕمولا 1 بۆ ئەو مەبەستەش فیراری وەك ڕێزێك بۆ مەزنترین شۆفێری مێژووی مایكڵ شوماخەری ئەڵمانی بڕیاری داوە ئۆتۆمۆبێلە ناوازەكەی شومی واتا F2004 نماییش بكاتەوە.

لە سەر گۆڕەپانی بەڕێوەچوونی خەڵاتی گەورەی مۆجیلۆ بۆ ئەو مەبەستەش ئەركی لێخوڕینی فیرارییە سورەكەیان بە میك شوماخەری تەمەن 21 ساڵ كوڕی مایكڵ سپاردووە كە ئەویش خۆی لە ئەكادیمیای فیرارییەوە دورست بووە و هەفتەی ڕابردووش لە خەڵاتی گەورەی مۆنزا بۆ فۆڕمولا 2 توانی خەڵاتەكە بباتەوە هەر بۆیە كۆمپانیا گەورەكە بڕیاری دا ئەو ئۆتۆمۆبێلە مێژووییەكەی شوماخەر لێ‌ بخوڕێت كە لە ساڵی 2004 نازناوی مێژوویی 7 پێ‌ بە دەستهێنا بۆ تیمی ئەسپە شێكەی ئیتاڵیا.

 

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا