پەرلەمانی روسیا رێگەی بەپوتین دا هێزی سەربازی دژی ئۆكرانیا بەكاربهێنێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پەرلەمانی روسیا رۆژی سێشەممە بە زۆرینەی دەنگ بڕیاریدا رێگە بە ڤلادیمیر پوتین بدات، هێزی سەربازی دژی ئۆكرانیا بەكاربهێنێت.

لە پەرلەمانی روسیا بە دەنگی 153 ئەندام كە دەكاتە دەنگی زۆرینە، پاڵپشتیی بڕیاری چوونی سوپای روسیا بۆ ئۆكرانیا كرا، بەوەش رێگە بە ڤلادیمیر پوتین، سەرۆكی وڵات دەدرێت هێزی وڵاتەكەی لە دەرەوەی وڵاتەكە بۆ پاڵپشتیكردنی جوداخوازەكانی ئۆكرانیا بەكاربهێنێت.

پێشتر سەرۆكی روسیا داوای لە پەرلەمانی وڵاتەكەی كردبوو كە رێگە بە چوونی سوپای وڵاتەكەی بدات بچێتە ئۆكرانیا بۆ پاڵپشتیی جوداخوازەكان كە لە ساڵی 2014وە دژی سوپای ئۆكرانیا دەجەنگن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا