ژمارەیەك تەقینەوە لە رۆژهەڵاتی ئۆكرانیا روویاندا

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئێوارەی رۆژی سێشەممە، شەش تەقینەوە لە شاری دۆنیتسكی رۆژهەڵاتی ئۆكرانیا رویاندا، لە هەمانكاتدا دەنگی تپباران لە نێوان سەربازانی ئۆكرانیا و گروپە جوداخوازەكانی دۆنیتسك بیستراوە.

ئاژانسەكانی هەواڵ بڵاویانكردەوە، ئێوارەی رۆژی سێشەممە 22_2_2022، لە ناوەڕاستی شاری دۆنیتسك شەش تەقینەوە رویانداوە لە كاتێكدا شارەكە لەژێر كۆنترۆڵی گروپە جوداخوازەكانی نزیك لە روسیادایە، هاوكاتی تەقینەوەكان دەنگی تۆپباران لە نێوان سەربازانی حكومەتی ئۆكرانیا و گروپە جوداخوازەكانی دۆنیتسك بیستراوە.

ڤلادیمیر پووتین، سەرۆكی رووسیا رۆژی دووشەممە21_2_2022 دانی بە سەربەخۆیی ناوچەكانی دۆنیتسك و لوهانسك-ی ئۆكرانیادا نا و وەزارەتی بەرگریی وڵاتەكەی راسپارد بە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی “ئاشتیپارێز” لە ناوچەكان.

وەزارەتی دەرەوەی رووسیاش رۆژی سێشەممە22_2_2022 جەختی لەوە كردەوە كە لە ئێستادا پلانیان نییە هێزی سەربازی بنێرن بۆ بەشەكانی دیكەی رۆژهەڵاتی ئۆكرانیا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا