فڕۆکەیەک خێراییەکەی پێنج هێندەی خێرایی دەنگە

پۆڵەتیک پرێس

بڕیارە کۆمپانیای فڕۆکەوانی “Hermeus” هەتا ساڵی ٢٠٢٥ فڕۆکەیەکی سەرۆکایەتی بەرهەم بهێنێت کە خێراییەکەی پێنج جار لە خێرایی دەنگ زیاترە.

میدیاکانی ئەمریکا بڵاویانکردەوە، کۆمپانیای فڕۆکەوانی “Hermeus” کە لە بواری گەشەپێدانی فڕۆکەی سەرۆکایەتی وڵاتەکە کاردەکات، بڕیارە فڕۆکەیەک بەرهەم بهێنێت کە بزوێنەرێکی باڵای هەیە و لەتوانایدایە لەماوەی ٩٠ خولەکدا گەشت لە نیویۆرک بەرەو پاریس بکات.

هاوکات، کۆمپانیاکە دەستیکردووە بە دیزاینکردن و بنیادنان و تاقیکردنەوەی نمونەی یەکەمی بزوێنەرەکە کە لەتوانایدایە بە خێراییەکی بێشومار کار بە فڕۆکەکە بکات بەجۆرێک پێنج جار خێراتر دەبێت لە خێرایی دەنگ و دوو هەزار کیلۆمەتر لە سەعاتێکدا دەبڕێت.

مانگی ئازاری ڕابردوو، کۆمپانیاکە لە تەواوکردنی تاقیکردنەوەی بزوێنەری فڕۆکەکەدا سەرکەوتنی بەدەستهێنا و وا بڕیارە لە ساڵی ٢٠٢٥ یەکەمین نمونەی ئەو فڕۆکەیە بەردەستبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا