پۆڵەتیک پرێس
لەهەموو جیهاندا تونێلی زۆر نامۆ هەیە، بەڵام جوانترین و سەیرترین تونێل لە ئۆکرانیایە بەناوی “تونێلی خۆشەویستی”.
بەپێی ماڵپەڕی “بزنس ئینسایدەر”، تونێلەکە هێڵێکی شەمەندەفەری ئاسنینە ماوەی پێنچ کیلۆمەتر لەناو دارستانێکی چڕی دار و گەڵای سەوز دەبڕێت، هێڵەکە لە وێستگەی لیڤانەوە دەست پێدەکات، لەسەر هێڵی کۆڤیل-ریڤنی و دەگاتە ناوچەی باکووری ئۆرزێیڤ، هەروەها وێستگەیەک لەسەر هێڵی سەرەکیش خزمەتی دەکات.
درێژی تەواوی هێڵەکە نزیکەی 6.4 کیلۆمەترە و بە دارستانێکی چڕ داپۆشراوە، تونێلەکە لەهەر شوێنێکەوە بۆی بڕۆی بەپێی چۆنێتی پێوانەکردنی تاکەکان سێ بۆ 4.9 کیلۆمەترە، جوانی و سەرنجڕاکێشی تونێلەکە وایکردووە بەشوێنێکی نایاب بۆ خۆشەویستان دابنرێت لەبەر ئەو هۆکارەش ناویان لێناوە تونێلی خۆشەویستی.