تایبەتمەندیەکانی مۆبایلی نۆکیا جی24

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای نۆکیا تایبەتمەندیەکانی مۆبایلە نوێیەکەی نۆکیا جی24 دەخاتەڕوو.

مۆبایلی نۆکیا جی24 کێشەکەی 189 گرامە، شاشەکەی لەجۆری ئای پی ئێس ئێڵ سی دیە بەقەبارەی 6.6 ئینج و دیقەی پیشاندانی 2412/1080 پێکسڵ و شەپۆلی 120 هێرتز، تێکڕای ڕووناکیەکەی 600 مۆمە.

چارەسەرکەری کوالکۆم ئێس ئێم7325 سناپ دراگۆن778جی فایف جی و چارەسەرکەری وێنەی ئەدرینۆ642 ئێڵی تێدابەکارهاتووە، مۆبایلەکە لەبەشی پشتەوە سێ کامێرای بنەڕەتی بەدیقەی(64+8+2) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی 16 مێگاپێکسڵە، ڕامەکەی دوو جۆرە شەش یان هەشت گێگابایتە، میمۆریەکەی 128 گێگابایتە.

بەسیستمی ئەندرۆید12 کاردەکات، دەرچەی بیستۆکەکەی3.5 ملیمە، خێرای پاتریەکەی 5000 میلی ئەمپێرە، مۆبایلەکە بەڕەنگەکانی ڕەش، زیوی، شین، خۆڵەمیشی و چەند ڕەنگێکی دیکەش بەردەست دەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا