پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
نەخۆشخانەی كەفیلی سەر بە عەتەبەی عەباسی لە كەربەلا رەتیدەكاتەوە ئایەتوڵڵا عەلی سیستانی گواسترابێتەوە نەخۆشخانە و دەڵێت، تەندروستیی ناوبراو جێگیرە.
نەخۆشخانەی كەفیل لە كەربەلا، راگەیەندراوێكی لەبارەی تەندروستی عەلی سیستانی بڵاوكردەوە و رایگەیاند: مەرجەعی باڵای شیعەكان لە عێراق، تەندروستی باشە و نەگوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە.
هەواڵی نەخۆشكەوتنی عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعەكانی عێراق و گەیاندنی بۆ نەخۆشخانەی كەفیل لە كەربەلا، لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاو بووەتەوە.
نەخۆشخانەكەش جەختیكردەوە ، لە تەندروستی سیستانی و ئاماژەی بەوەكردووە تەندروستی سیستانی لەوپەڕی باشیدایە.