پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەبۆنەی رۆژی جیهانی زمانی دایك بافڵ جەلال تاڵەبانی پەیامێكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند: زمانی ئێمە، شوناسی ئێمەیە و دەبێت بیپارێزین، لەناوچوونی زمانەكەمان واتە لەناوچوونی نەتەوەكەمان، نەتەوەیەك كە بەدرێژایی مێژوو خەباتی كردووە و قوربانی داوە لەپێناو ئازادی و سەربەخۆییدا.
لە بەشێكی پەیامەكەیدا بافڵ جەلال تاڵەبانی رایگەیاند: بەبۆنەی رۆژی جیهانیی زمانی دایك، پیرۆزباییەكی گەرم لە خەڵكی خۆشەویستی كوردستان و سەرجەم نەتەوە و پێكهاتەكانی كوردستان دەكەم.
ئەوەشی خستەڕوو، زمانی ئێمە، شوناسی ئێمەیە و دەبێت بیپارێزین، لەناوچوونی زمانەكەمان واتە لەناوچوونی نەتەوەكەمان، نەتەوەیەك كە بەدرێژایی مێژوو خەباتی كردووە و قوربانی داوە لەپێناو ئازادی و سەربەخۆییدا.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەركی هەموومانە پارێزگاری لە زمانی شیرینی كوردی بكەین، پەرەی پێبدەین و سنوورەكانی بەكارهێنانی فراوان بكەین، بوونی ئێمە وەك مرۆڤێكی خاوەن شوناس و نەتەوە، پەیوەستە بە پاراستنی زمانەكەمان و هەموو هەوڵێكیش لەپێناو كوردستان و دۆزە رەواكانیدا، بەبێ پاراستنی زمانی دایكمان بێئەنجام دەبێت.