پۆڵەتیک پرێس
مەلەوانێک لە سلۆڤاکیا دوای ئەوەی سەرکێشییەکی ئەنجامدا لەژێر ئاوێکی بەستووی زۆر ساردا مەلەیکرد گیریخوارد و بەئەستەم لە مردنی ڕزگاریبوو.
لەڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت بۆریس ئۆرافیکی تەمەن 31 ساڵ لەژێر ئاوێکی سەهۆڵاویدا لەناوچەی فیسۆکی تاتری شاخی تاترا مەلەدەکات، لەکاتێکدا ئۆرافیک دەیەوێت لەئاوەکە بێتە دەرەوە تێبینی دەکات گیریخواردووە و سەرەڕای ڕێنوێی هاوڕێکانی هیچ دەرچەیەکی چونەدەرەوە نادۆزێتەوە.
هاوڕێکانی ئۆرافیک هەوڵدەدەن سەهۆڵەکە بشکێنن بۆئەوەی ڕزگاریبکەن، دوای چەندجارێک هەوڵدان ئۆرافیک توانی دەرچەیەکی دەرچوون بدۆزێتەوە و لەئاوە ساردەکە ڕزگاری بێت، لەکاتی دەرچوونی لە ئاوەکەشدا دەردەکەوێت کە تەندروستی باشە.