لە عێراق دەست بە دابەشکردنی موچەی مانگی شوبات دەکرێت

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی دارایی عێراق ڕایگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە موچەی فەرمانبەرانی حکومی بۆ مانگی شوبات دابەشدەکرێت.

وەزارەتی دارایی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەکرد، لە ئەمڕۆوە دەست دەکرێت بە دابەشکردنی موچەی ئەم مانگەی سەرجەم وەزارەتەکانی سەربە حکومەت.

دابەشکردنی موچەی مانگی شوبات لە عێراق لەکاتێکدایە، لە هەرێمی کوردستان هێشتا دابەشکردنی موچەی مانگی کانوونی دووەم کۆتایی نەهاتووە، لەکاتێکدا دەبوو لە چەند ڕۆژی داهاتوودا موچەی ئەم مانگە لە هەرێمیش دابەش بکرایە.

لەلایەکی دیکەوە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان دواکەوتنی موچە دەگەڕێنێتەوە بۆ نەناردنی 200 ملیار دینارەکە لەلایەن حکومەتی عێراقەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا