پۆڵەتیک پرێس
زیپکە یەکێکە لە کێشە باوەکان کە بەپێی گۆڕانی تەمەنەکان بەردەوام بەشێکی زۆری خەڵک بەدەستیەوە دەناڵێنن، بەشێوەیەکی گشتی زیپکە لەسەر پێستی دەموچاو، سنگ، شان و پشت دەردەکەوێت، چونکە ئەو شوێنانە چەوریان زیاترە، لەگەڵ ئەوەشدا هەندێک خواردن ڕێگری لە دروستبوونی زیپکە دەکەن.
پێنج خواردن ڕێگری لە دروستبوونی زیپکە دەکەن:
-توو، شاتوو، شلیک
دەوڵەمەندن بە ڤیتامین، دژەئۆکسان و ڕیشاڵەکان، سوودێکی زۆریان بۆ تەندروستی پێست هەیە و دەیپارێزن.
-ماست
تایبەتمەندی دژە بەکتریا و کەڕووی هەیە، یارمەتی پاککردنەوەی پێست دەدات.
-گوێز
خواردنی گوێز بەڕێژەیەکی گونجاو و ڕێکخراو یارمەتی نەرمکردنەوەی پێست دەدات و ڕێگری لە کێشەکانی دەکات.
-دانەوێڵەکان
دانەوێڵە و چەرەساتەکان ڕێژەیەکی زۆر سیلینیۆمیان تێدایە سوودێکی زۆری بۆ پێست هەیە و پارێزگاری لە تەندروستی پێست دەکات.
-سێو
ڕێژەیەکی زۆر بەکتینی تێدایە یەکێکە لە دوژمنەکانی زیپکە و ڕێگری لە دروستبوونی دەکات.