ڕاگەیەندراوێک لە نوسینگەی بافڵ جەلال تاڵەبانیەوە

پۆڵەتیک پرێس:
نوسینگەی بافڵ جەلال تاڵەبانی ڕایدەگەیەنێت “ئەگەر تاوەكو ئەم چەند رۆژە گرفتی دەرماڵەی خوێندکاران چارەسەر نەكرا بافڵ جەلال تاڵەبانی خۆی پشتیوانی لە خوێندكاران دەكات بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتییەكانیان بە شێوەیەكی مەدەنی”.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکەی نوسینگەی ڕۆژنامەوانی بافڵ جەلال تاڵەبانی “‏‎وەك هەموولایەک ئاگادارن لە سەرەتای دروستبوونی ناڕەزایەتییەكانی خوێندكارانەوە، بافڵ جەلال تاڵەبانی ھەر زوو ھات بەدەنگ داواکاری رەوای خوێندکاران و بەڵێنی چارەسەركردنی كێشە و كەموكورتییەكانی بەشەناوخۆییەكان و زانكۆكانیدا، لە پێشوودا ئەو بەڵێنانە بوون بە كردار و هەمووان بە چاوی خۆیان بێ جیاوازی كردارەكانیان بینی”.

دەقی ڕاگەیەندراوەکە:

دەربارەی پاڵپشتی دارایی بۆ خوێندكاران

‏‎وەك هەموولایەک ئاگادارن لە سەرەتای دروستبوونی ناڕەزایەتییەكانی خوێندكارانەوە، بەڕێز بافڵ جەلال تاڵەبانی ھەر زوو ھات بەدەنگ داواکاری رەوای خوێندکاران و بەڵێنی چارەسەركردنی كێشە و كەموكورتییەكانی بەشەناوخۆییەكان و زانكۆكانیدا، لە پێشوودا ئەو بەڵێنانە بوون بە كردار و هەمووان بە چاوی خۆیان بێ جیاوازی كردارەكانیان بینی.

دەربارەی پاڵپشتی دارایی حکومەت بۆ خوێندكاران بافڵ جەلال تاڵەبانی بەڵێنیدا لەڕێی تیمی یەكێتی لە حكومەت فشار دروست بكات تاوەکو خوێندكاران ئەو مافەی خۆیان وەربگرن و پاشان حکومەت بڕیاری پاڵپشتی دارایی خوێندکارانیدا.

‏‎بەڵام بەھۆی دواکەوتن و جێبەجێنەکردنی ئەم بڕیارە تا ئێستا، کە بۆتە ھۆی ناڕەزایی لەناو خوێندكاران. بافڵ جەلال تاڵەبانی لەسەر ئەم پرسە و دووبارە ناڕەزایی خوێندکاران، لە پەیوەندی بەردەوامدایە و ھەموو ھەوڵێکی خستۆتەگەڕ بۆ چارەسەرکردنی و بەڵێن بە خوێندکارانی ئازیز دەدات کە لەماوەی سێ رۆژی داھاتوودا ئەم کێشەیە چارەسەر بکرێت و ئەبێت بەبێ ھیچ ئاستەنگێک پاڵپشتی خوێندکاران خەرجبکرێت لەپێناو وەرگرتنی مافی خوێندكاران و ڕانەگرتنی خوێندن لە زانكۆكاندا.

‏‎ئەگەر تاوەكو ئەم چەند رۆژە ئەم گرفتە چارەسەر نەكرا بافڵ جەلال تاڵەبانی خۆی پشتیوانی لە خوێندكاران دەكات بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتییەكانیان بە شێوەیەكی مەدەنی.

نووسینگەی ڕۆژنامەوانی بافڵ جەلال تاڵەبانی

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا