وەن پڵەس مۆبایلێکی نوێ بەرهەم دەهێنێت

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای وەن پڵەس مۆبایلە نوێیەکەی بەشێوەیەک بەرهەمهێناوە ڕکابەری مۆبایلە نوێیەکانی ئەندرۆیدی سامسۆنگ و هواوی پێدەکات.

مۆبایلی نۆرد سی ئی تو فایف جی دووریەکەی(160.6/73.2/7.8) ملیمە، کێشەکەی 173 گرامە، شاشەکەی لەجۆری ئەمۆلیدە بەقەبارەی 6.43 ئینج و دیقەی پیشاندانی2400/1080 پێکسڵ و شەپۆی 90 هێرتز، تێکڕای ڕووناکیەکەی 409 مۆمە.

چارەسەرکەری میدیا تەک ئێم تی6877 دایمێنسیتی900 فایف جی و چارەسەرکەری وێنەی مالی جی68 ئێم سی فۆڕی تێدابەکارهاتووە، ڕامەکەی دوو جۆرە شەش یان هەشت گێگابایتە، میمۆریەکەی دوو جۆرە 128 یان 256 گێگابایتە، مۆبایلەکە سێ کامێرای سەرەکی بەدیقەی(2+8+64) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی 16 مێگاپێکسڵە.

بەسیستمی ئەندرۆید11 کاردەکات، دەرچەی بیستۆکەکەی 3.5 ملیمە، لەمسە و شوێنی دوو سیمی هەیە، خێرای پاتریەکەی 4500 میلی ئەمپێرە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا