پەرلەمانی عێراق كۆدەبێتەوەو تاوتوێی دابەزینی نرخی دۆلار دەكات

پۆڵەتیك پرێس

بڕیارە دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی عێراق بانگهێشتی هەریەكە لە عەلی عەلاوی، وەزیری دارایی و مستەفا غالب، پارێزگاری بانكی ناوەندی دەكەن ئەوەش بەمەستی گفتوگۆكردنی نرخی دۆلار.

رۆژی پێنج شەممەی رابردوو موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر چەند پێشنیارێكی بۆ بەرزكردنەوەی نرخی دۆلار خستەڕوو، هەروەها داوایكرد وەزیری دارایی بانگهێشتی پەرلەمان بكرێت.

لە بەرانبەریشدا عەلی عەلاوی وەزیری دارایی وەڵامی سەدری دایەوەو رایگەیاند، نرخی دینار بەرامبەر دۆلار جێگیرە و گۆرانكاری تێدا ناكرێت.

راشیگەیاند، ئامادەنییە بە تەنها لەسەر داوای یەك فراكسیۆن بچێتە پەرلەمان.

ساڵی رابردو بانكی ناوەندی عێراق بە راوێژ و هەماهەنگی لەگەڵ وەزیری دارایی عێراق نرخی 100 دۆلاری ئەمریكیان لە 118 هەزار دینارەوە بۆ 148 هەزار دیناری عێراقی بەرزكردەوە.

لە ئێستاشدا فراكسیۆنی رەوتی سەدر هەڕەشەی ئەوە دەكەن گەر بێت و وەزیری دارایی نەچێتە پەرلەمان، ئەوا متمانەی لێوەردەگرنەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا