لەبارەی دۆخی ئۆکرانیاوە بایدن و سەرکردەی وڵاتانی ڕۆژئاوا کۆدەبنەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بڕیارە ئەمڕۆ جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا لەبارەی دۆخی ئۆکرانیاوە کۆبوونەوەی ڤیدیۆیی لەگەڵ ژمارەیەک سەرکردەی وڵاتانی ڕۆژئاوا ئەنجامبدات.

لەوبارەیەوە ڕۆژنامەی واشنتن پۆست بڵاویکردەوە، لەمیانی کۆبوونەوەکەدا بایدن لەگەڵ سەرۆکی وڵاتانی ئەوروپا لەنێویشیاندا ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی روسیا و ئۆلاڤ شۆلتس، ڕاوێژکاری ئەڵمانیا و بۆریس جۆنسۆن، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا گفتوگۆ لەسەر بڵاوەپێکردنی سەربازانی روسیا لەسەر سنووری ئۆکرانیا دەکەن.

لەلایەکی دیکەوە ئاژانسی فرانس پرێس لە چەند سەرچاوەیەکی ئەوروپی جەختی کردەوە، سەرۆکانی بەریتانیا و کەنەدا، فەڕەنسا و ئەڵمانیا، ئیتاڵیا و پۆڵندا، ڕۆمانیا و یەکێتی ئەوروپا و هاوپەیمانانی ناتۆ بەشداری کۆبوونەوەکە دەکەن.

ئەم کۆبوونەوەیە دوای لێدوانەکەی بایدن دێت کاتێک وتی، “داگیرکاری روسیا بۆسەر خاکی ئۆکرانیا لە لوتکەدایە و لەماوەی چەند ڕۆژی داهاتوودا ئەگەری زۆرە ڕووبدات”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا