دیبای فشار لە ئیدارەی لیۆن دەكات

پۆڵەتیك: سپۆڕت
ڕاپۆڕتە هەواڵەكان لە وڵاتی ئیسپانیاوە باس لەوە دەكەن كەوا میمفیس دیبای هێرشبەری هۆڵەندی یانەی لیۆنی فەڕەنسی فشاری زۆری خستۆتە سەر ئیدارەی یانەكەی بە مەبەستی ڕێگەدان پێی تا ڕوو لە یانەی بەرشەلۆنەی كەتەلۆنی بكات.

بە پێی ئەوەی ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ بڵاوی كردۆتەوە دیبای یەكێكە لەو یاریزانانەی كە ڕۆناڵد دومان خوازیارە پەلكێشی بەرشەلۆنەی بكات تا بیكاتە شوێنگرەوەی لویس سوارێزی ئۆرەگوایی كە ئەمی دووەم لە لایەن ڕاهێنەرەكەوە ئاگادار كراوەتەوە یانەیەكی نوێ‌ بۆ خۆی بدۆزێتەوە.

بە پێی هەمان سەرچاوە دیبای ئیدارەی یانەكەی ئاگادار كردۆتەوە كە ڕێگەی بدەن ڕووە و بەرشەلۆنە بڕوات بۆ ئەم مەبەستەش فشاری زۆری خستۆتە سەر ئیدارەكەی ئۆلاس تا دەرگای بە ڕوودا بكەنەوە تا بۆ لای ڕاهێنەرەكەی پێشووی هەڵبژاردەی وڵاتەكەی بڕوات.

جێی خۆیەتی ئاماژە بۆ ئەوەش بكرێت كە یانەی لیۆن داوای بڕی 30 ملیۆن یۆرۆ دەكەن لە پای دەستبەردار بوون لەو هێرشبەرە لە بەرامبەریشدا یانەی بەرشەلۆنە دەخوازێت بە بڕی 20 بۆ 25 ملیۆن دەستەبەری بكات ئەمەش وای كردووە كە ئۆلاسی سەرۆكی لیۆن ڕایبگەیەنێت كە یانەی بەرشەلۆنە بە تەنها نییە لە هەوڵدان بۆ دەستەبەر كردنی دیبای بەڵكو ڕۆمای ئیتاڵیش بە هەمان شێوە یاریزانەكەی دەوێت تا فشار بخاتە سەر بەرشەلۆنە بە خێرایی بۆندەكەی بە كۆتا بهێنن.

 

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا