پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی تورکیا ڕایگەیاند، لەگەڵ ڤلادمیر پوتن، سەرۆکی روسیا پەیوەندی تەلەفۆنی ئەنجامدەدات و بۆچوونی وەردەگرێت لەبارەی بیرۆکەی کۆبوونەوەی سێ قۆڵی نێوان روسیا و ئۆکرانیا و تورکیا.
ئەمڕۆ چوارشەممە ئەردۆغان وتی، “داوا لە پوتن دەکەم ڕای خۆی بڵێت لەبارەی کۆبوونەوەی سێ قۆڵی نێوان روسیا و ئۆکرانیا و تورکیا”.
ئەمە یەکەمجار نییە ئەردۆغان دەستپێشخەری لەم شێوەیە بۆ دوو سەرۆکەکەی روسیا و ئۆکرانیا دەکات، پێشتریش چەندین جار باسی کۆبوونەوەی سێ قۆڵی کردووە و ئامانجیشی لەم دەستپێشخەرییانە یەکلاکردنەوەی قەیرانی بەردەوامی پەیوەندییەکانی نێوان روسیا و ئۆکرانیایە کە لە ساڵی 2014ەوە چڕتر بووەتەوە.
لەماوەی ڕابردووشدا مەولود چاوش ئۆغلۆ، وەزیری دەرەوەی تورکیا وتی، “تورکیا ئامادەیە بۆ میوانداری کردنی دیداری نێوان سەرۆکی روسیا و سەرۆکی ئۆکرانیا، بەڵام دواتر روسیا ئەوەی ئاشکرا کرد، پوتن ئامادەیە بۆ دیداری هەموو کەسێک، بەو مەرجەی بزانێت لەو دیدارەدا گفتوگۆ لەسەر چی دەکرێت و ئەنجامەکەشی چی دەبێت”.