نزیکەی شەش هەزار هاوڵاتی پاسپۆرتیان تەواوبووە و وەریان نەگرتووەتەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی ڕایگەیاند، نزیکەى شەش هەزار پاسپۆرت تەواوبووە هاوڵاتیان نەهاتوون بۆ وەرگرتنەوەىان.

ئەمڕۆ چوارشەممە بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، “ئاگادارى ئەو هاوڵاتیانە دەکەین کە پێشتر مامەڵەى پاسپۆرتیان کردووە و نەهاتوون بۆ وەرگرتنەوەى پاسپۆرتەکانیان بەزووترین  کات سەردانى پاسپۆرتى سلێمانى بکەن بەمەبەستى وەرگرتنەوەى پاسپۆرتەکانیان، بە پێچەوانەوە خۆیان بەرپرسیار دەبن”.

ئەوەشی ئاشکرا کرد، لە ئێستادا (5914) پاسپۆرت تەواوبووە لەبەشى پێدانەوەى پاسپۆرتى سلێمانیە و هاوڵاتیان نەهاتوون بۆ وەرگرتنەوەى.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا