هاتوچۆی سلێمانی شۆفێرانی پاس ئاگاداردەکاتەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی ئاگادارییەکی بۆ شۆفێرانی پاس کە تایبەتن بە گواستنەوەی خوێندکاران و قوتابیانی سنووری پارێزگای سلێمانی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، “پێویستە بە پێی ژمارەی کوشنی ناو ئەو پاسانە نەفەر سەربخەن، وە بەپێی یاسای هاتووچۆ سەرخستنی نەفەری زیادە قەدەغەیە”.

ئەمڕۆ چوارشەممە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی ڕایگەیاند پێویستە شۆفێرانی پاس کە تایبەتن بە گواستنەوەی خوێندکاران و قوتابیانی سنووری پارێزگای سلێمانی پابەند بن بەم خاڵانەوە:

-پێویستە بەپێی ژمارەی کوشنی ناو ئەو پاسانە نەفەر سەربخەن، وە بەپێی یاسای هاتووچۆ سەرخستنی نەفەری زیادە قەدەغەیە.

-پێویستە هەموو پاسێک چاودێرێکی سەر بە ئیدارەی ئەو شوێنە کە پاسەکە کاری بۆ دەکات تیایدا بێت، وە ڕۆڵی ئەو چاودێرە ئەوەیە کە ڕێگە نەدات بەو شۆفێرە سەرکێشی و تیژڕەوی و بەکارهێنانی مۆبایل و ڕۆیشتن بە پێچەوانەی ئاراستە وە پێچکردنەوە لە شوێنی قەدەغە یاخود گۆرانی و ئاوازێک بە دەنگێکی بەرز بە چەشنێک دابنێت کە ببێتە مایەی نەهێشتنی ئارامی سەرنشینانی ناو پاسەکە یاخود هەر سەرپێچییەکی دیکە بکات، وە بە پێچەوانەوە ئاگاداری ئیدارەی خۆی بکات لە ڕەفتاری ئەو شۆفێرە کە دەبێتە مایەی مەترسی رووداو و کارەساتی هاتووچۆیی نەخوازراو.

-داواکارین لەو شۆفێرانەی کە ئەم ئاگادارییە دەیانگرێتەوە زیاتر هەست بە بەرپرسیاریەتی سەلامەتی سەرنشینی ناو پاسەکانیان بکەن وە ئاگاداریان دەکەین کە رەفتارەکانیان لە کاتی سەرپێچی کردندا بە پێی یاسا و ڕێنماییەکانی هاتووچۆ لێپێچینەوەو لێپرسینەوەیان لەگەڵ دەکرێت و چاوپۆشی لە هیچ کەس و لە ژێر هەر پاساوێک ناکرێت.

-بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی لە بەر بەرژەوەندی گشتی و جێبەجێکردنی یاسا و ڕێنماییەکانی هاتووچۆ و پاراستنی ژیانی جگەرگۆشەکانمان بە ووردی چاودێری ئەم پرسە دەکات.

-داواکارین لەلایەنە پەیوەندیدارە بەڕێزەکان وەک لیژنە تایبەتمەندەکانی قائیمقامیەتی شاری سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی سلێمانی، لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی چاودێری کۆمەڵایەتی بەپێی تایبەتمەندی بەڕێزیان بۆ ئەم ئاگادارییە بەدواداچوون و لێپرسینەوە بکەن و بەپێی یاسا لێپرسینەوە لە لایەنە سەرپێچیکارەکان بکەن.

-لەکاتی هەبوونی هەر جۆرە سەرپێچییەک لەو پاسانەی کە ئەم ئاگادارییە دەیانگرێتەوە هاوڵاتییان دەتوانن پەیوەندی بکەن بە:

کۆنترۆڵی هاتووچۆی سلێمانی ژمارە (188)

هێڵی گەرمی سەنتەری هەماهەنگی پەیوەندییەکان – سلێمانیPJCC  ژمارە (100)

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا