توركیا ئاوارە سورییەكانی وڵاتەكەی دەردەكات

پۆڵەتیك پرێس

توركیا ئاوارە سورییەكانی وڵاتەكەی دەردەكات و دەیەوێت رەوانەی سوریایان بكاتەوە.

ئاژانسی هاوار نیوز لە زاری چەند ئاوارەیەكی سوریی لە توركیا ئاشكرای كردووە، توركیا ئاوارە سورییەكانی ئاگاداركردوەتەوە لەوەی ئەو وڵاتە جێبهێڵن.

ئاماژەی بەوەشكردووە، ئاگاداركردنەوەكە لەرێگەی بڵاوكردنەوەی نامەی ئاگاداركردنەوە بووەو پێیان راگەیەنراوە بگەڕێنەوە وڵاتی خۆیان، چونكە هیچ سودێكیان بۆ توركیا نییە.

ئەوەش خراوەتەڕوو، ئەو هەڵوێستانەی توركیا بەرامبەر ئاوارە سورییەكان دوای ئەو بەرەوپێشچوونانە دێت كە لەناوخۆی ئەو وڵاتەدا روویانداوە بەتایبەت ئەو هەماهەنگییانەی بەهۆی چوونی شاندی كوردانی رۆژئاوا بۆ مۆسكۆو هەروەها چوونی وەزیری دەرەوەی رووسیا بۆ سوریا هاتونەتە دی.

ساڵی 2014 دوای چوونی داعش بۆ سوریاو داگیركردنی بەشێك لە شارەكانی ئەو وڵاتە، خەڵكێكی زۆر لە دانیشتوانی ئەو وڵاتە كە نزیكەی سێ ملیۆن كەسن ئاوارەی توركیا بوون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا