پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ سێشەممە نرخی نەوت بەردەوامە لە بەرزبوونەوە و لە ئێستاشدا بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە زیاتر لە 96 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
بەپێی دوایین ئامارەکانی ماڵپەڕی ئۆیڵ پرایز، لە ئێستادا یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 96 دۆلار و نۆ سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.
هاوکات، یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە 94 دۆلار و 90 سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ئەمە یەکەمجارە لەماوەی حەوت ساڵی ڕابردوودا نرخی نەوت ئەم بەرزبوونەوە گەورەیە تۆماربکات، هێشتا پێشبینیش دەکرێت لەمساڵدا نرخی نەوت زیاتر بەرزببێتەوە و 100 دۆلار تێبپەڕێنێت.