هۆنۆر مۆبایلێکی نوێ بەرهەم دەهێنێت

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای هۆنۆر مۆبایلێکی نوێ بەتایبەتمەندی زۆر بەرهەم دەهێنێت و ڕکابەری مۆبایلە زیرەکەکانی دیکە دەکات.

مۆبایلی هۆنۆر پلەی50 پڵەس کێشەکەی 183 گرامە، شاشەکەی لەجۆری ئەمۆلیدە بەقەبارەی 6.6 ئیج و دیقەی پیشاندانی2400/1080 پێکسڵ و شەپۆلی 90 هێرتز، تێکڕای ڕووناکیەکەی 430 مۆمە، چارەسەرکەری میدیا تەک ئێم تی6877 دایمێنسیتی900 فایف جی و چارەسەرکەری مالی جی78 ئێم سی فۆڕی تێدابەکارهاتووە.

مۆبایلەکە سێ کامێرای سەرەکی بەدیقەی(64+8+2) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی 16 مێگاپێکسڵە، ڕامەکەی دوو جۆرە هەشت یان 12 گێگابایتە، میمۆریەکەی دوو جۆرە 128 یان 256 گێگابایتە، بەسیستمی ئەندرۆید12 کاردەکات، خێرای پاتریەکەی 4300 میلی ئەمپێرە، مۆبایلەکە بەڕەنگەکانی ڕەش، شین و مۆر بەردەست دەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا