بەڤیدیۆ..کەوتنە خوارەوەی سەدان باڵندەی مردوو

پۆڵەتیک پرێس

ڤیدیۆییەکی سەیر سەرسامییەکی زۆری خەڵکی بەدوای خۆیداهێنا، کاتێک کامێرای چاودێری دیمەنێکی خەمباریان لە مەکسیک تۆمارکرد، لە گرتە ڤیدیۆییەکدا دەدەکەوێت سەدان باڵندە بە مردوویی دەکەونە سەر زەوی و شەقامەکان پڕدەکەن، لەکاتێکدا لە دیاردەیەکی سەیرتردا هەندێکیان دەست بە فڕین دەکەنەوە.

لەژێر ناونیشانی”دیمەنی ترسناک” ماڵپەڕی ئەرجەنتینی”فیا پەیس” وتی: ڕووداوەکە لە کاتژمێر پێنجی بەیانی لەشاری کۆتمۆک لە ویلایەتی چیهواوای مەکسیک ڕوویدا، لەڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت چۆن سەدان باڵندەی ڕەشی سەر زەرد لەکاتی فڕینیاندا دەکەونە سەر زەوی و دەبنە لاشەیەکی بێگیان.

ڤیدیۆکە بە وێنەی باڵندە مردووەکان لەسەر شەقامەکە کۆتایی دێت، لەکاتێکدا دانیشتوانی ناوچەکە نارچان بەناویاندا بڕۆن تا شەقامەکە بە تەواوی پاکدەکرێتەوە، بەپێی ماڵپەڕەکە باڵندە ڕەشە سەر زەردەکان لە بنەڕەتدا لە کەنەدا و وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەژین، پاشان کۆچ دەکەن بۆ مەکسیک بۆ بەسەربردنی وەرزی زستان لەوێ.

دیمەنی مردنی لەناکاوی ئەو باڵندانە دانیشتوانی شارەکەی سەرسامکرد، دوای ئەوەی ژمارەیەکەی زۆریان پەیوەندیان بە دەسەڵاتدارانی مەکسیکەوە کرد بڕیاریاندا لێکۆڵینەوەی زانستی لە هۆکاری مردنیان بکرێت،پزیشکی ڤێتێرنەری پسپۆڕ لەبواری بەخێوکردنی ئاژەڵان کۆمەڵێک لێکۆڵینەوەی زانستی سەرەتایی لەناوچەکەدا ئەنجامدا وتی: لەوانەیە باڵندەکان لەکاتی فڕینیاندا گازی ژەهراویان هەڵمژیبێت و ئەوە هۆکاری مردنیان بێت، لەڕوونکردنەوەیەکی دیکەدا باسی لەوەکرد لەوانەیە هێڵە بەرزەکانی کارەبا لەو ناوچەیەدا هۆکاربن بۆ مردنی باڵندەکان، دەسەڵاتدارانی مەکسیکش دەڵێن: توێکاری باڵندەکان هۆکاری مردنیان دیاریدەکات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا