مۆرینیۆ بۆمبێكی نا بە مان سیتییەوە

پۆڵەتیك: سپۆڕت
لە یەكێك لە پڕۆگرامەكانی تۆڕی جاڵجاڵۆكەییدا كە میوانداری جزۆێ‌ مۆرینیۆی پرتوگالی ڕاهێنەری یانەی تۆتنهامی لەندەنی كرا چەندان پرسیار ئاراستەی ناوبراو كرا، بەڵام یەكێك لەو پرسیارانە زۆر تایبەت بوو كاتێك سەبارەت بە بڕیاری ڕۆیشتنی میسی لە بەرشەلۆنە لەم هاوینەدا پرسیاری لێ‌ كرا و ئەگەری ئەوەی گوایە تۆتنهام لە توانایدا هەیە میسی پەلكێشی ڕیزەكانی بكات ئەگەر لیۆ بڕیاری دا ڕوو بكاتە سپۆرز؟

جۆزێ‌ مۆرینیۆ هەروەك هەمیشە وا بووە بە لێدوانەكانی بەزمێكی دروست كردووە و دواتر دەنگدانەوەیەكی زۆری بە دوای خۆیدا هێناوە ڕایگەیاند: (ئێمە یانەیەكین ڕێز لە بڕیارەكانی فیفا و یوێفا دەگرین ولە یاسای یاری خاوێن دەرناچین میسی ڕوو ناكاتە یانەكەی ئێمە یانەیەك دەتوانێت میسی بگوازێتەوە كە ڕێز لە بڕیارەكان نەگرێت و گوێ‌ بە بڕیاری یاری خاوێن نەدات).

جێی خۆیەتی بڵێین جۆزێ‌ مۆرینیۆ ڕاستەوخۆ ئەو قسانەی ئاراستەی یانەی مانچستەر سیتی ڕكابەری كرد لە پریمەرلیگدا بەو پێیەی ئەو یانەیە ئەمڕۆش جارێكی تر دەستەوارەی خۆی ئاشكرا كردەوە بۆ یانەی بەرشەلۆنە و میسی كە ئەویش بۆندێكی 200 ملیۆنی بوو ئەگەر هات و یاریزانە ئەرجەنتینییەكە ئامادەیی تیادا بوو ڕوو بكاتە سیتی.

 

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا