٣٦ ساڵ بەسەر کۆچی دوایی یەڵماز گیونەی تێپەڕی

پۆڵەتیک پرێس: لاڤە واحید

لە ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆدا و ٣٦ ساڵ لەمەوبەر، یەڵماز گیونەی دەرهێنەری بەناوبانگی کورد لە فەڕەنسا بە نەخۆشی شێرپەنجەی گەدە کۆچی دوایی کرد.

ئەمڕۆ چوارشەممە ٩ی ئەیلولی ٢٠٢٠، سیو شەشەمین ساڵیادی کۆچی دوایی یەڵماز گیونەی دەرهێنەری کورد بوو کە بە باوکی سینەمای کوردی دادەنرێت.

گیونەی چەندین خەڵاتی جیهانی لە بواری سینەمادا بەدەستهێناوە کە گرنگترینیان خەڵاتی فێستیڤاڵی کان بوو، لە ساڵی ١٩٨٢ بۆ فیلمی یۆل “YOL” وەریگرت.

یەڵماز گیونەی لە ١ی نیسانی ١٩٣٧ لە ناوچەیەکی نزیک ئەدەنە لە تورکیا لەدایکبووە، لە ئەنقەرە و ئیستانبوڵ خوێندنی یاسا و ئابووری تەواوکردووە، هاوکات، بەهۆی هەڵوێستەکانییەوە لەلایەن دەسەڵاتدارانی تورکیا و لە ساڵی ١٩٦١ بۆماوەی ١٨ مانگ زیندانیکرا، دواتریش لە زیندان رایکرد و پەنای بردە بەر فەڕەنسا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا