پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئیدارەی ڕێستۆرانتی ڕێحانە ڕایگەیاند، “لە بری تۆمارکردنی سکاڵا لەسەر کۆمپانیای سکیوریتیەکان و ڕاپێچکردنیان بۆ دادگا، ڕێستۆرانتەکەی ئێمەیان داخست”.
پێشتر پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، “شهوى ڕابردوو سهعات 11:45 خولەک، له ڕێستۆرانت و كافتریاى رێحانه شهڕو گرژى دروستبوو، لەئەنجامدا هاوڵاتییهك بریندار بوو، دهستبهجێ مهفرهزهكانى بنكهى پۆلیسى ڕزگارى گهیشتنه شوێنى ڕوداوهكه و توانرا تۆمهتبارهكه دهستگیربكرێت و دهستیش بگیرێت بهسهر چهكێكى جۆرى دهمانچه كه تۆمهتبارهكه تهقهى پێكردبوو”.
دوابەدوای ئەوەش قائیمقامیەتی سلێمانی ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە تیایدا ئاماژەی بەوەکرد، “بەهۆی سکاڵای هاوڵاتیان و چەند جارێک ئاگادارکردنەوەی لە پابەندبوون بە مەرجەکانی گەشتوگوزار، رێستۆرانتی رێحانە لە گەڕەکی عەقاری داخرا”.
لەوبارەیەوە رێکان جەمال، سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند، “چەندین سکاڵامان پێگەشتووە لەلایەن دانیشتوانی ئەو گەڕەکەوە، بەوھۆکارە و بە فەرمانی قائیمقامی سلێمانی و بەرێوبەری گەشتوگوزاری سلێمانی رێستۆرانتی رێحانە داخرا تا ئەوکاتەی پابەند دەبێت بە مەرج و رێنماییەکانی کارکردن”.
پاشان ئیدارەی ڕێستۆرانتی ڕێحانە باسی لەوەکرد، “بەداوای لێبوردنەوە بە بڕیاری لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەت و بەڕێوبەرایەتی تەندروستی سلێمانی بەهۆی بوونی کێشە و تەقەکردن لە نێوان دوو کۆمپانیای سکیوریتی لە بەردەم ڕێستۆرانتەکەی ئێمەدا، دواجار لایەنی پەیوەندیدار لە بری تۆمارکردنی سکاڵا لەسەر کۆمپانیای سکیوریتیەکان و ڕاپێچکردنیان بۆ دادگا، ڕێستۆرانتەکەی ئێمەیان داخست”.
ئەوەش لەکاتێکدایە، ئەم ڕووداوە شەوی ڕابردوو لەکاتێکدا ڕوویدا، کە لە ڕێستۆرانتی ڕێحانە شەوە ئاهەنگی شاباز زەمانی بەڕێوەدەچوو.