قوباد تاڵەبانی: کەرکوک لە دیدی سەرۆک مام جەلال و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سازشی لەسەر ناکرێت

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

قوباد تاڵەبانی، سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتارییەتی مام جەلال ڕایگەیاند، “18 ساڵ بەر لە ئێستا، سە‌رۆك مام جەلال لەبەردەم ئەندامانی ئەنجومەنی حوکمی ئەوکاتی عێراقدا، مورافەعەیەکی مێژوویی کرد بە دۆکیۆمێنت و کوردستانیبوونی کەرکوکی سەلماند”.

ئەمڕۆ چوارشەممە قوباد تاڵەبانی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، “مام، ھیچ بوارێکی نەھێشتەوە بۆ نکوڵیکردن لەو حەقیقەتە، ھەر ئەمەش بووە فاکتەرێکی سەرەکیی چەسپاندنی ماددەی ٥٨ لە قانونی ئیدارەی کاتیی دەوڵەت و دواتریش ماددەی ١٤٠ لە دەستووری ھەمیشەیی عێراق”.

وتیشی: کەرکوک لە دیدی سەرۆک مام جەلال و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستاندا، مەسەلەیەکی گرنگی ستراتیژییە و سازشی لەسەر ناکرێت.

جەختی لەوەشکردەوە، “ئێمەش ھەمان ڕوئیامان ھەیە و دەبێت لەو چوارچێوەیە‌شدا بە پلانێکی نیشتمانییانەوە و دوور لە موزایەدە، کار بۆ ئاساییکردنەوەی بارودۆخی ئاڵۆزی ئێستای کەرکوک و ناوچە‌ جێناكۆكە‌كانی تر بكە‌ین”.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا