پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بە یاوەری وەزیری بەرگری و وەزیری ناوخۆ و ژمارەیەک بەرپرسی ئەمنی عێراق بەمەبەستی لێکۆڵینەوە لەو بۆشاییە ئەمنییانەی هەیە، گەیشتە پارێزگای میسان.
ئەوەش لەکاتێکدایە پێشتر سەرچاوەیەکی ئەمنی ڕایگەیاند، بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە مستەفا کازمی بە یاوەری شاندێکی ئەمنی سەردانی میسان بکات و چاوی بە خێزانی ئەحمەد فەیسەڵ بکەوێت.
بەپێی زانیارییەکانی ئەو سەرچاوەیە، لەگەڵ گەیشتنی بۆ میسان، ڕاستەوخۆ کازمی لەگەڵ بەرپرسانی ئەمنی پارێزگاکە کۆدەبێتەوە و گفتوگۆ لەسەر ئەو پشێوییە ئەمنییانە دەکەن کە لە پارێزگاکەدا ڕوودەدەن.
ئەحمەد فەیسەڵ ساعدی، دادوەری عێراقی ڕۆژی شەممەی ڕابردوو لەلایەن چەند چەکدارێکی نەناسراوەوە لە ناوەڕاستی شاری عەمارە 15 فیشەکی ئاراستە کرا و گیانی لەدەستدا.