پەرلەمانی عێراق وەزیرانی کشتوکاڵ و بازرگانی بانگهێشت دەکات

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ دووشەممە محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ئاشکرایکرد، “سبەی سێشەممە پەرلەمان محەمەد کەریم خەفاجی وەزیری کشتوکاڵ و عەلا جەبوری وەزیری بازرگانی بانگهێشت دەکات”.

ئەوەش لەکاتێکدایە، بڕیاربوو ئەمڕۆ کاتژمێر 12:00ی نیوەڕۆ پەرلەمان دانیشتنی تایبەت بە پرسی سەرۆککۆمار ئەنجامبدات.

حەلبوسی باسی لەوەکرد، ئامانج لە بانگهێشتکردنی ئەو دوو وەزیرە گفتوگۆکردنە لەسەر ئەو بابەتانەی پەیوەستن بە واقعی کشتوکاڵی عێراق و کاتژمێر 10:00ی بەیانی لە هۆڵی دەستووری بەڕێوەدەچێت.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا