پۆڵەتیک پرێس
جگەر ئەندامێکی گرنگی جەستەیە چەندین کرداری گرنگی هەیە یارمەتی مانەوە لەژیاندا دەدات بۆیە ئاگاداربوون لە تەندروستی کارێکی زۆر پێویستە، لە بنەڕەتدا جگەر خۆی ئامێری پاککردنەوەی جەستەیە لە ژەهرەکان، لەگەڵ ئەوەشدا هەندێک خواردن یارمەتی پاککردنەوەی جگەر دەدەن لە ژەهرەکان بۆئەوەی بتوانێت بەباشی کردارەکانت جێبەجێ بکات.
حەوت خواردن یارمەتیدەرن بۆ ڕزگاربوون لە ژەهری جگەر:
-سەوزەواتەکان
سەوزەواتەکانی وەک بڕۆکلی و کەلەرم یارمەتی دەردانی ئەو ئەنزیمانە دەدەن کە وادەکەن جگەر لە ژەهرەکان ڕزگاریبێت و لە تێکچوون دەیپارێزن.
-سیر
سیر بە هاوڕێی جگەر دادەنرێت، چونکە دەوڵەمەندە بە ڤیتامین و کانزا و ئەو ماددانەی جگەر لە ژەهرەکان ڕزگار دەکەن، تایبەتمەندی دژەئۆکسان و کەڕووی هەیە.
-زەردەچەوە
ماددەی کەرکەمینی ناو زەردەچەوە ڕۆڵێکی گرنگی لە پاککردنەوەی جگەر لە ژەهرەکان هەیە.
-چەوەندەر
توێژینەوەکان دەریانخستووە چەوەندەر ڕێژەیەکی زۆر نیترات، ڕیشاڵ و دژەئۆکسانەکانی تێدایە کە سوودێکی زۆریان بۆ تەندروستی دڵ هەیە و یارمەتی کەمکردنەوەی هەوکردنەکان دەدەن، هەروەها یارمەتی پاککردنەوەی جگەر دەدات.
-قارچک
تایبەتمەندی دژەهەوکردن و ئۆکسانی هەیە، سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی جگەر هەیە.
-ئاڤۆکادۆ
خواردنی ئاڤۆکادۆ بەلای کەمەوە هەفتەی جارێک سوودێکی سەرسوڕهێنەری بۆ تەندروستی جگەر هەیە، یارمەتی پاکبونەوەی و باشترکردنی کردارەکانی دەدات.
-زەیتی زەیتون
زەیتی زەیتونی سروشتی ڕێگری لە چەوری سەر جگەر دەکات و یارمەتی ڕزگاربوونی لە ژەهرەکان دەدات.