پۆڵەتیك پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
نێردەی تایبەتی نەتەوەیەكگرتووەكان بۆ هاریكاریی عێراق (یونامی) راگەیەندراوێكی لە بارەی بۆردوومانەكەی شەوی رابردووی فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا بۆ سەر چەند ناوچەیەكی پارێزگای نەینەوا لە شنگال و قەرەچوخ بڵاوكردەوە و رایگەیاند: پێویستە هەموو كاتێك رێز لە سەروەری و شكۆی خاكی عێراق بگیرێت.
رۆژی چوارشەممە، 2_2_2022 نێردەی نەتەوەیەكگرتووەكان بۆ هاریكاریی عێراق (یونامی)، راگەیەندراوێكی لەبارەی هێرشەكانی دوێنی شەوی فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا بڵاوكردەوە كە تێیدا هاتووە، دوای هێرشە ئاسمانییەكانی نەینەوا كە بوونە هۆی خستنەوەی قوربانیی مەدەنی، ئێمە ئەوە دووپات دەكەینەوە كە پێویستە هەموو كاتێك رێز لە سەروەری و شكۆی خاكی عێراق بگیرێت و دانیشتووانی ناوچەكە بپارێزرێن و كێشەكان لە رێگەی گفتوگۆ و هاریكارییەوە چارەسەر بكرێن.
شەوی رابردوو كامپی مەخمور و سەنگەرێكی پارتی كرێكارانی كوردستانی لە سنووری چیای قەرەچووخ كرایە ئامانجی فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا، لە ئەنجامی هێرشەمەش هەشت كەس شەهیدبوون و 17 ی تریش برینداربوون.
دوابەدوای هێرشەكان ، وەزارەتی بەرگریی توركیا راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند: لە ناوچەكانی قەرەچوخ، شنگال و دێرك لە باشوور و رۆژئاوای كوردستاندا 80 ئامانجیان بۆردومان كردووە.