پۆڵەتیك پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێم مامەڵەكردنی بەدراوە ئەلیكترۆنییەكان قەدەغەكرد.
لە نوسراوێكدا كە ئاڕاستەی سەرجەم بانكە بازرگانی و ئەهلییەكان و كۆمپانیاكانی ئاڵوگۆڕی دراو كراوە، وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان مامەڵەكردنی بە هەموو جۆرە دراوە ئەلیكترۆنییەكانی وەك (گوگڵ كۆین و بیتكۆین) قەدەغەكرد.
لە نوسراوەكەدا ئاماژەبەوە دراوە مەبەست لە بڕیارەكە ڕێگریكردنە لە فێڵكردن و بە هەدەربردنی سامانی هاووڵاتیان.
بەپێی بڕیارەكە كردنەوەی هەژمار بۆ كڕین و حەواڵەكردنی دراوە ئەلیكترۆنییەكان لەلایەن بانكەكانەوە قەدەغەیە و نابێت بۆ ئەو مەبەستە هیچ جۆرە حساب و هەژمارێكی بانكی بكرێتەوە، هەروەها ڕێگە بەكۆمپانیاكانی ئاڵوگۆڕی دراو نادرێت لە ماڵپەڕو ئەپەكانیان ڕیكلام و خستنە ڕوو بۆ دراوە ئەلیكترۆنییەكان بكەن .