نرخی نەوت لە بەرزیدایە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ چوارشەممە نرخی نەوت لە ئاستێکی بەرزدا مایەوە، بەجۆرێک نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت نزیکە لە 90 دۆلار.

بەپێی دوایین ئامارەکانی ماڵپەڕی ئۆیڵ پرایز، لە ئێستادا یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 89 دۆلار و 29 سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.

هاوکات، یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە 88 دۆلار و 35 سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.

چەند ڕۆژی ڕابردوو نرخی نەوت گەیشتە بەرزترین ئاستی لەماوەی حەوت ساڵی ڕابردوودا کاتێک نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە 92 دۆلار نزیکبووەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا