بەرهەم ساڵح كاندید بوونی خۆی بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق راگەیاند

پۆڵەتیك پرێس

بەرهەم ساڵح كاندیدی یەكێتی لە پەیامێكی ڤیدیۆیدا كاندیدبوونی خۆی بۆ وەرگرتنەوەی پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق راگەیەیاند.

بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عێراق كە بۆ ئەم خولەش كاندیدی حزبەكەیەتی بۆ وەرگرتنەوەی پۆستەكە وتی” من وەك بەربژێرێكی سەرۆك كۆمار قسەتان بۆ دەكەم، ئێستا كۆمەڵێك ئاڵنگاری زۆرمان لەبەردەمدایە كە قابیلی سازژشكردن نین لەسەریان”.

ئاماژەی بەوەشكرد، سەرۆك كۆمار دەبێت سەرۆكی هەموو وڵات بێت، ئێستا هەمووان هیوای بەدەستهێنانی ژیانێكی شایستەو شكۆمەندانەیان هەیە.

راشیگەیاند، پێویستە قۆناغی داهاتوو قۆناغی هەمواری دەستور بێت، چونکە ئەزمون سەلماندی بەشێك لە بڕگەكانی دەستور پێویستیان بەهەمواركردنەوە هەیە

بە گرنگیشیزانی سەرۆك كۆمار سیمبولی سەروەری وڵات و دەستور بێت.

بەرهەم ساڵح وتیشی، “توانیمان عێراق بخەینە سەر رێچكەیەكی دروست، هەركارێكيشم كردبێت لە پێناو هەموو پێكهاتەكانی عێراقدابووە، پێویستە شەڕێكی نیشتمانی لەبەرانبەر گەندەڵی بەرپا بكەین”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا