پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
کۆتایی ئەم هەفتەیە لە بەغدا کۆبوونەوەیەک لەنێوان هێزە شیعەکان و سوننە و کوردەکان بەڕێوەدەچێت.
سەرچاوەیەک ئاشکرایکرد، موقتەدا سەدر، سەرۆکی ڕەوتی سەدر یاخود کەسێک بەنوێنەری ئەو لەو کۆبوونەوەیەدا بەشداردەبێت و هاوکات، هادی عامری، سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح و سەرکردایەتی چوارچێوەی هەماهەنگی و محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی پەرلەمان و نوێنەرانی سەرکردایەتی یەکێتی و پارتیش بەشداردەبن.
بەپێی زانیارییەکانی ئەو سەرچاوەیە، “کۆبوونەوەکە تایبەت دەبێت بە ئامادەکارییەکانی دانیشتنی پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار بەبێ بوونی هیچ قەیرانێکی سیاسی، لەپێناو هەڵبژاردنی کەسێکی گونجاو بۆ پێکهێنانی حکومەتی داهاتوو لەو ماوەیەی بەپێی دەستوور دیاریکراوە”.
ئەوەش لەکاتێکدایە، تەنیا حەوت ڕۆژ ماوە لەبەردەم دانیشتنی پەرلەمان کە تیایدا بڕیاردەدرێت لەسەر هەڵبژاردنی کاندیدێک بۆ پۆستی سەرۆککۆماری داهاتووی عێراق.