راگەیەندراوێك لە مەكتەبی سیاسی یەكێتییەوە

پۆڵەتیك پرێس:

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان لە یادی كارەساتی یەكی شوباتدا راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە تێیدا هاتووە، كارەساتی 1 ی شوبات خەسارەت و كۆستێك بوو، لە هەمان كات وانەیەكی مێژوویش بوو بۆ گەلەكەمان بەگشتی و هێزە سیاسییەكان بەتایبەتی كە تیرۆرستان و دوژمنانی گەلەكەمان بەبێ جیاوازی بارەگای مەڵبەند و لق ، بێ جیاكاری یەكێتیی و پارتی و لایەنە سیاسییەكانی تر وەك كورد دەمانكەنە ئامانجی لەناوبردن و كوشتن.

لە بەشێكی تری راگەیەندراوەكەی مەكتەبی سیاسی یەكێتیدا هاتووە، بەرگرتن لە دوبارەبونەوەی كارەساتێكی وەها جگە لە چاوكراوەیی زیاتری ئەمنیەت و ئاسایشی وڵات ، پێویستی بە یەكڕیزی و یەك هەڵوێستی بەردەوامی هەموانە .

ئەوەشهاتووە، جارێكی تر لەم یادەدا سەری رێزو وەفا بۆ شەهیدانی سەركردە و تێكۆشەران و هاوڵاتیانی كە بۆ پیرۆزی جەژن هاتبوون و گشت شەهیدانی رێگای ڕزگاری و سەرفرازی گەلەكەمان دادەنەوێنین.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا