هۆشیار عەبدوڵا: با هەموو پۆستەكان بۆ پارتی بن بۆئەوەی واز لە دروشمی نەتەوەیی بهێنن

پۆڵەتیك پرێس

پەرلەمانتارێكی پێشووی عێراق رایدەگەیەنێت، سەدر دەستپێشخەرییەكەی بارزانی رەتكردوەتەوەو رێگە نادات مالیكی بەشداری حكومەت بكات، دەشڵێت، “پێمباشە گشت پۆستەكانی بەغدا بۆ پارتی بێت بۆئەوەی چیتر ئەو حزبە دروشمی نەتەوەیی بەرزنەكاتەوە”.

هۆشیار عەبدوڵا بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، ئێران نیگەرانییەكانی خۆی بە بارزانی گەیاندووە ئەویش دەستپێشخەری بۆ سەدر كرد تاوەكو مالیكی بەشداری حكومەتی نوێی عێراق بكات، بەڵام دیارە سەدر رەتیكردوەتەوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، هەموو هەوڵێكی ئەمڕۆی بارزانی بۆ ئەوە بوو تاوەكو سەدر ڤیتۆ لەسەر مالیكی لاببات، لەكاتێكدا پێشتر بارزانی و مالیكی ئەوپەڕی دژایەتی یەكتریان دەكرد، كەچی ئەمڕۆ بارزانی دەستپێشخەری بۆ كردووە، بەڵام ئامادەنییە هیچ سازشێك بۆ كشانەی هۆشیار زێباری خاڵی بكات تاوەكو كێشەی نێو ماڵی كورد چارەسەر ببێت.

هۆشیار عەبدوڵا باسی لەوەكرد، سەدر پێشوازی لە هەموو سەركردەكانی شیعە دەكات، بەڵام لەگەڵ مالیكی كارناكات ئەوەش دوبارە رەتكردنەوەی دەستپێشخەرییەكەی بارزانییە.

وتیشی، “پێشتر بارزانی وا باسی عێراقی دەكرد كە كۆتایی هاتووەو هیچ ئومێدێكی تێدا نەماوە، بەڵام ئێستا گشت هەوڵەكانی بۆ یەكخستنی لایەنە شیعەو سونەكانی عێراقە بەوەش دەردەكەوێت ئەو یەكڕیزییەی پێشتر پارتی باسی دەكرد درۆیەكی گەورە بوو”.

راشیگەیاند، پێی باشە پارتی سەرجەم پۆستەكانی بەغدا وەربگرێت بۆئەوەی چیتر دژی بەغدا دروشمی نەتەوەیی بەرز نەكاتەوە، “ناشبێت چیتر خەڵك چیتر دروشمی نەتەوەیی لە بارزانی وەربگرن”.

لە بەشێكی دیكەی قسەكانیدا هۆشیار عەبدوڵا باس لەوەدەكات، بارزانی كێشەیەكی گەورەی لەسەر خاڵی دروستكردووەو سەدرو حەلبوسی و گشت لایەنەكانیشی ئیحراجكردووە، چونكە كەسێكی كاندیدكردووە كە پێشتر لەسەر گەندەڵی دورخراوەتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا