سەدر پێشنیازەکەی بارزانی ڕەتکردەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرچاوەیەک ئاشکرایکرد، لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی پەرلەمان و سەرۆکی ڕەوتی سەدر باس لە یەکڕیزی نێوماڵی شیعە کراوە، بەڵام موقتەدا سەدر هەر سوور بووە لەسەر ئەوەی نوری مالکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا دووربخرێتەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە 31ی کانوونی دووەم نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێم و محەمەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق و خەمیس خەنجەر، سەرۆکی هاوپەیمانی سیادە چوونە نەجەف بەمەبەستی کۆبوونەوە لەگەڵ موقتەدا سەدر و تاوتێکردنی پرسی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق.

لەوبارەیەوە سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەکرد، “کۆبوونەوەکە بۆ مەبەستی گەڕاندنەوەی یەکڕیزی نێوماڵی شیعە ئەنجامدراوە”، وتیشی: هەریەکە لە نێچیرڤان بارزانی و حەلبوسی و خەنجەر کۆمەڵێک پێشنیازیان بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکی نێوان شیعەکان خستووەتەڕوو”.

باسی لەوەشکرد، “بەڵام موقتەدا سەدر سوور بووە لەسەر داواکارییەکانی بۆ دوورخستنەوەی نوری مالکی و پێشوازی لە تەواوی لایەنە شیعەکانی دیکە کردووە بۆ پێکهێنانی حکومەت”.

بەپێی قسەکانی ئەو سەرچاوەیە، “سەدر ئامادەیی خۆی بۆ گفتوگۆ لەگەڵ سەرجەم لایەنە سیاسییەکانی شیعە جگە لە نوری مالکی دەربڕیوە و ئامادەیە هاوپەیمانی گەورەی شیعەیان لەگەڵدا پێکبهێنێت”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا