پەیامێکی نوێ لە موقتەدا سەدرەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

موقتەدا سەدر، سەرۆکی ڕەوتی سەدر ڕایگەیاند، “تیرۆر و توندوتیژی دژی گەل و هاوبەشەکانمان بوەستێنن، ئێمە هێشتا لەگەڵ پێکهێنانی حکومەتی زۆرینەی نیشتیمانیداین”.

ئەمڕۆ دووشەممە موقتەدا سەدر پەیامێکی نوێی بڵاوکردەوە و تیایدا نوسی، “هێشتا لەگەڵ پێکهێنانی حکومەتی زۆرینەی نیشتیمانیداین و پێشوازی دەکەین لە گفتوگۆکردن لەگەڵ ئۆپۆزسیۆنی نیشتیمانی”.

ئەوەش لەکاتێکدایە، بەیانی ئەمڕۆ سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی پەرلەمانی عێراق و سەرۆکی هاوپەیمانی سیادە گەیشتنە نەجەف بەمەبەستی کۆبوونەوە لەگەڵ موقتەدا سەدر.

Open photo

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا