پۆڵەتیک پرێس
پزیشکی ڕوسی ئەناستاسیا تاراسکۆ ڕایگەیاند هەموو میوەکان بەشێوەیەکی گشتی سوودیان بۆ تەندروستی هەیە، لەگەڵ ئەوەشدا لەوەرزی زستاندا سێ میوە سوودێکی زۆری تەندروستیان بۆ جەستە هەیە.
پزیشکەکە باس لەوە دەکات ئەو سێ میوەیە کالۆریان کەم تێدایە و ڕێژەیەکی زۆر ڕیشاڵ، کانزا و ڤیتامینەکانیان تێدایە بۆیە پێویستە بۆ سیستمی خۆراکی ڕۆژانە زیادبکرێت، بەڵام بەمەرجێک بەڕێژەیەکی تەندروست بخورێن و زیادەڕەوی لە خواردنیاندا نەکرێت.
ئەم سێ میوەیە لە وەرزی زستاندا سوودیان بۆ تەندروستی هەیە:
-قەیسی
دەتوانرێت قەیسی لەناو بەفرگردا بەشێوەی بەستو هەڵبگیرێت یان وشکبکرێتەوە و بخورێت، چونکە ڕێژەیەکی زۆر ڤیتامینەکان و کانزاکانی پۆتاسیۆم و مەگنیسیۆمی تێدایە.
-مۆز
مۆز دەوڵەمەندە بە ڕیشاڵەکان، پۆتاسیۆم و کاربۆهیدرات، دەتوانرێت وەک ژەمێکی سوک بخورێت.
-هەنار
هەنار یەکێکە لەو میوانەی بەدرێژای وەرزی زستان بەکاردەهێرێت و سوودێکی تەندروستی زۆری هەیە، شەربەتی هەناری سروشتی دەوڵەمەندە بە ئاسن، مەگنیسیۆم و ڤیتامین سی، تایبەتمەندی دژەهەوکردنی هەیە.