سامسۆنگ مۆبایلێکی نوێ بەرهەم دەهێنێت

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای سامسۆنگ مۆبایلی سامسۆنگ گالاکسی ئەی04 بەتایبەتمەندی پێشکەوتوو بۆ بەکارهێنەرانی بەرهەم دەهێنێت.

مۆبایلی سامسۆنگ گالاکسی ئەی04 کێشەکەی 196 گرامە، ئەستوریەکەی 9.1 ملیمە، شاشەکەی لەجۆری ئای پی ئێس ئێڵ سی دیە بەقەبارەیی 6.5 ئینج و دیقەی پیشاندانی720/1600 پێکسڵ، چارەسەرکەری یونیسۆک تایگەر تی606 و چارەسەرکەری وێنەی مالی جی57ی تێدابەکارهاتووە.

مۆبایلەکە لە بەشی پشتەوە دوو کامێرای بەدیقەی(48+2) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی پێنج مێگاپێکسڵە، ڕامەکەی دوو جۆرە سێ یان چوار گێگابایتە، میمۆریەکەی سێ جۆرە 32، 64 یان 128 گێگابایتە، بەسیستمی ئەندرۆید11 کاردەکات، دەرچەی بیستۆکەکەی 3.5 ملیمە، لەمسە و شوێنی دوو سیمی هەیە، خێرای پاتریەکەی 5000 میلی ئەمپێرە، بەڕەنگەکانی ڕەش، شین و سوور بەردەست دەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا