ڕوانگەی سوری: ئیسرائیل هێرشدەکاتەسەر بارەگاکانی حزبوڵـڵا لە دیمەشق

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

میدیاکانی سوریا لە زاری سەرچاوەیەکی سیاسییەوە بڵاویانکردەوە، “سیستمی بەرگری وڵاتەکەیان لە دیمەشقی پایتەخت رێگریان لە هێرشی موشەکیی ئیسرائیل کردووە”.

بەپێی زانیاری ئەو سەرچاوانە، لە ئەنجامی وەڵامدانەوەی سیستمی بەرگری بۆ ئەو هێرشە موشەکییەی ئیسرائیل چەند زیانێکی ماددی کەوتوونەتەوە.

لەلایەکی دیکەوە، سوپای ئیسرائیل رەتیکردەوە قسە لەسەر ئەم بابەتە بکات.

لایخۆشیەوە ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند، “ئیسرائیل چەند بارەگا و بەرژەوەندییەکی حزبوڵـڵای لوبنانی لە شاری قەتیفە لە باکوری ڕۆژهەڵاتی دیمەشق کردووەتەئامانج”.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک