بۆ یەکەم جار لە چێشتخانەکانی فەڕەنسا سەرچاوەی گۆشتەکان پیشان دەدرێت

پۆڵەتیک پرێس

بەم نزیکانە چێشتخانەکانی فەڕەنسا مافی ئەوە بەسەردانیکەرانیان دەبەخشنن کە سەرچاوەی گۆشتی سەر قاپەکانیان بزانن.

بەپێی وەزارەتی کشتوکاڵ لەڕۆژی 1ی مانگی ئادارەوە چێستخانەکانی فەڕەنسا لەکاتی پێشکەشکردنی لیستی ئەو خواردنانەی گۆشتی مریشک، بەرخ، مانگا و بەرازیان تێدایە ئاماژە بەوەدەکەن ئەو ئاژەڵە لەکوێ بەخێوکراوە و سەربڕاوە، لەگەڵ ئەوەشدا ئەوە ڕووندەکرێتەوە ئەو گۆشتە فرێشە یان پاککراوە و بە بەستوی هەڵگیراوە.

لەم ڕێگەیەوە چێشتخانەکان دڵنیای زیاتر بە سەردانیکەرانی دەبەخشن و کڕیارێی زیاتریش بەدەست دەهێنن، هەروەها هەوڵێكی گرنگە بۆ زیاتر بەکارهێنانی بەرهەمی ناوخۆیی چونکە بەشێکی ئەو گۆشتانەی لە شوێنە گشتیەکان بەکاردەهێنرێن بەرهەمی دەرەوەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا