بەهۆی سزادانی بەڕێوەبەرێکی سلێمانی کێشە بۆ دابەشکردنی مووچە دروستبوو

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەهۆی سزادانی عەبدولڕەحمان ساڵح، بەڕێوەبەری لقی سلێمانی بانکی ناوەندی هەرێم لەلایەن وەزیری داراییەوە، کێشە بۆ دابەشکردنی موچەی وەزارەتی ناوخۆ دروستبووە.

سەرچاوەیەک بە پۆڵەتیک پرێسی ڕاگەیاند، “بەهۆی سزادانی عەبدولڕەحمان ساڵح، بەڕێوەبەری لقی سلێمانی بانکی ناوەندی هەرێم لەلایەن وەزیری داراییەوە، فەرمانبەرانی بانکەکە مانگرتنیان ڕاگەیاندووە و کێشە بۆ دابەشکردنی موچەی وەزارەتی ناوخۆ دروستبووە”.

لە نوسراوێکدا کە واژۆی ئاوات جەناب نوری، وەزیری دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی لەسەرە هاتووە، “سەرجەم دەسەڵاتەکانی خەرجکردن لە عەبدولڕەحمان ساڵح دەسەندرێتەوە و ڕاپەڕاندنی ئیش و کارەکانیش دەسپێردرێت بە گەزیزە محێدین”.

ئەوەش هاتووە، وەزیری دارایی بڕیاریداوە لیژنەیەکی پسپۆڕ لە دیوانی وەزارەت و بەڕێوەبەرایەتی چاودێری و پشکنین و بانکە بازرگانییەکان پێکبهێنێت بۆ لێکۆڵینەوە لە خەرجنەکردنی موچەی فەرمانبەران و خانەنشینان لە وادەی خۆیدا و کەمی سیولەی نەختینەیی پێویست لە بانکەکاندا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا